په‌رله‌مانی عێراق دانیشتنه‌كانی ده‌ستپێده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز-
بڕیاره سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق دانیشتنی ئاسایی خۆی ئه‌نجام بدات و تیایدا حه‌وت بڕگه تاووتوێ ده‌كات، كه گرنگترینیان پڕۆژه‌یاسای ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی-یه.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، سبەی دووشەممە 24ـی 3ـی 2025، كاتژمێر 8ی شه‌و دانیشتنی ژمارە 5ـی ئەم وەرزەی یاسادانان بەڕێوەدەچێت.
بڕیارە لە دانیشتنەکەدا دەنگ لەسەر هەمواری یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی و پڕۆژه‌یاسای ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و چەند یاسایەکی دیکە بدرێت.
د. بڕیار ره‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌وباره‌وه رایگه‌یاند كه بڕیاره سبه‌ینێ پڕۆژه‌یاسای ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی كه‌له 18 مادده پێكهاتووه، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ بكرێت.
وتیشی: "سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌یاساكه، كێشه له‌نێوان فراكسیۆنه عه‌ره‌بییه‌كاندا هه‌یه و هه‌ر ئه‌وه‌شه نزیكه‌ی 50 رۆژه دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی راگرتووه، به‌ڵام ئێمه وه‌ك فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان به‌شێك نین له‌و كێشه‌یه".
پڕۆژه‌یاسای ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، كێشه‌ی له‌نێوان سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دروست كردووه، هه‌ندێكیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان به‌زوویی تێبپه‌ڕێندرێت، هه‌ندێكی دیكه‌شیان تێبینیان له‌سه‌ری هه‌یه، چونكه به‌گوێره‌ی پڕۆژه‌كه، 4 هه‌زار ئه‌فسه‌رو فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی خانه‌نشین ده‌بن.
PM:08:46:23/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 288
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت