وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق: ده‌ستڕێژی گولـله له كونسوڵخانه‌كه‌مان له ئیسته‌نبوڵ كرا
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند كه له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه هێرش كراوه‌ته‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی كونسوڵخانه‌ی عێراق له شاری ئیسته‌نبوڵی توركیا و ده‌ستڕێژی گولـله‌ی لێكراوه، ده‌شڵێت: "له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ین بۆ ئاشكراكردنی تۆمه‌تباران".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه "شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه كه ماتۆڕسكیلێكیان پێبووه، به چه‌كی كڵاشینكۆف ده‌ستڕێژی گولـله له باڵه‌خانه‌ی كونسوڵخانه‌ی عێراق له ئیسته‌نبوڵ كراوه و هه‌شت گولله ئاڕاسته‌ی باڵه‌خانه‌كه كراوه".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌ڵێت: "دوای رووداوه‌كه، كونسوڵی گشتی عێراق و نوێنه‌رانی كونسوڵخانه‌كه چوونه‌ته شوێنه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری رووداوه‌كه بزانن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "ده‌سه‌ڵاتی ئه‌منی توركیا شه‌قامی ده‌وروبه‌ری كونسوڵخانه‌كه‌ی داخستووه و به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماسی عێراق، ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه كردووه".
ده‌شڵێت: "به‌دواداچوونی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ده‌كه‌ین بۆ ئاشكرابونی بارودۆخی رووداوه‌كه و لێپرسینه‌وه له ئه‌نجامده‌رانی".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرای ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا و ئه‌و رێوشوێنه ئه‌منییانه‌ی كه گرتویانه‌ته‌به‌ر به‌رزنرخاند.
وه‌زاره‌ته‌كه جه‌ختیشی له "گرنگی به‌هێزكردنی ڕێوشوێنه پێویسته‌كان بۆ پاراستنی نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماسییه‌كان به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان" كرده‌وه.
AM:09:50:22/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 432
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت