شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی شكستپێهێنانی گروپێكی داعشی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات، هێزه‌كانیان توانیویانه بۆسه‌یه‌ك بۆ چه‌كدارانی داعش دابنێن و شكستیان پێ بهێنن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 19ی ئاداری 2025، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند كه دوای چاودێرییه‌كی ورد، هێزه‌كانی فه‌وجی دووی لیوای 88 و هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌واڵگریی سه‌ربازیی له كه‌رتی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی سه‌ڵاحه‌دین، توانییان له گوندی په‌لكانه بۆسه‌یه‌ك بۆ گرووپێكی چه‌كدارانی داعش دابنێن كه له چوار چه‌كداری تیرۆریست پێكهاتبوو.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی ده‌ڵێت: "دوای رووبه‌ڕووبوونه‌وه و پێكدادان، توانرا دوو له چه‌كداره تیرۆریسته‌كان بكوژرێن كه یه‌كێكیان خۆكوژ بووه و پشتێنێكی بۆمبڕێژكراوی به‌ستبوو، دووانه‌كه‌ی تریش بریندار بوون".
ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه كه هێزه‌كانیان له گه‌ڕان و پشكنین له‌و ناوچه‌یه به‌رده‌وامن و به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان پشتیوانی یه‌كه‌كان ده‌كرێت كه هێشتا له ئه‌ركدان.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی پێشمه‌رگه رایگه‌یاندبوو كه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی خورماتوو - كفری نزیك كارگه‌ی گه‌چه‌كه كۆمه‌ڵێك چه‌كداری داعش كه له‌په‌لكانه‌وه ھاتوون، ھێرشیان كردووه‌ته سه‌ر لیوای 88ـی فه‌وجی دووی سوپای عێراق و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه رووی‌دابوو
PM:11:58:19/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 408
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت