حه‌شدی شه‌عبی هێز له‌سه‌ر سنووری عێراق و سوریا بڵاوده‌كاته‌وه
        
                
        
        
        
          وێستگه‌نیوز-
	
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی عێراق رایگه‌یاند كه هێزه‌كانیان بوونی ئه‌منی خۆیان له‌سه‌ر سنوور له‌گه‌ڵ سوریا به‌هێزتر كردووه، به ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا.
	
ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه بڵاویكرده‌وه كه هێزه‌كانی لیوای 33ی حه‌شد  له ناوچه‌ی تهریفاوی، نزیك سنووره ئیدارییه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار له ڕۆژئاوای وڵات بڵاوكرانه‌وه به ئامانجی پێشكه‌شكردنی پاڵپشتی ته‌واو بۆ هێزه ئه‌منییه‌كان كه به‌درێژایی سنووری عێراق جێگیركراون.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت دوێنێ (دووشه‌ممه) ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه و باشووری لوبنان و باشووری سوریا ده‌ستپێكرد.
دوای ڕووخانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆك كۆماری سوریا له مانگی كانوونی دووه‌می رابردوودا، ئیسرائیل ده‌ستی به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی باشووری سوریادا گرت. ئیسرائیل ده‌ڵێت ئه‌مه رێوشوێنێكی خۆپارێزی-یه له "توندڕه‌وه‌كانی پێشوو كه ئێستا سوریا به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن"، هه‌رچه‌نده حكومه‌ته راگوزهرهكهیان هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی دژی ئیسرائیل ده‌رنه‌كردووه.
        
        
PM:04:26:18/03/2025 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئه‌م بابه‌ته 									1200
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت