ئەسعەد شەیبانی بۆ فوئاد حسێن: چاومان لەوەیە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق پتەوتر بکەین


وێستگەنیوز-

وەزیری دەرەوەی سوریا لە بەغدایە، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەیان بەوەکرد، باسیان لە بابەتی سیاسی و ئابووری و ئەمنی کرد.


لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەدا فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، "داعش هەڕەشەیە بۆ سەر عێراق و سوریا و بیرۆکەی ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشمان دژی داعش تاوتوێکرد".

وەزیری دەرەوەی عێراق وتی، "باسمان لە دەستوەرنەدان لە کاروباری سوریا کرد، هەروەها باسی دروزەکانمان کرد و نیگەرانین لەو دۆخە".

وتیشی، "رێککەوتننامەکەی ئەحمەد شەرع و مەزڵوم عەبدی بۆ سوریا زۆر پێویست بوو و ئێمە پشتگیری لێدەکەین".

هەروەها ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا رایگەیاند، "هاتووینەتە بەغدا بۆ ئەوەی یەکڕیزیمان بپارێزین، چاومان لەوەیە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق پتەوتر بکەین و هیوادارین پەیوەندییە بازرگانییەکانمان لەگەڵ عێراق بەرەو پێبدەین".

شەیبانی ئاماژەی بەوەکرد، "دەبێت پێکەوە کار بکەین بۆ ئەوەی ئارامی و سەقامگیری بەدیبێت، چارەنووسمان هاوبەشە و دەبێت شان بە شان بۆ نەوەکانی داهاتوومان کار بکەین".

باسی لەوەشکرد، "دەبێت سوریا و عێراق بە تووندی لە دژی ئەوانە بوەستنەوە کە دەیانەوێت دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆمان دەکەن".


PM:05:50:14/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو