"سودانی و شاسوار عەبدولواحید جەختیان لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کردەوە"
وێستگەنیوز-
سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوی نوێ لە بەغدا کۆبوونەوە و باسیان لە دۆخی سیاسی عێراق و هەرێم و کێشەکانی هاوڵاتییان کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی ئازاری 2025، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی نەوەی نوێ کۆبوونەوە و باسیان لە دۆخی سیاسی عێراق و دۆخی ئابووری و گوزەران و خزمەتگوازرییەکان بۆ تەواوی هاوڵاتییان کرد.
نووسینگەی سودانی ئاماژەی بەوەکرد، "سودانی و شاسوار عەبدولواحید باسیان لە پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم کرد و جەختیان لەسەر بەردەوامیی گفتوگۆی نێوان لایەنە کوردستانییەکان کردەوە بۆ هەنگاونان بەرەو رێککەوتنێک کە ببێتە هۆی پێکهێنانی حکومەتی نوێ بۆ هەرێم".
PM:07:30:13/03/2025
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت