وەزارەتی ناوخۆی عێراق ژنهێنانی ئەفسەر و کارمەندانی مەرجدار دەکات
وێستگەنیوز_
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ژنهێنانی ئەندامانی مەرجدار دەکات و بڕیارێكى نوێ له‌وباره‌یه‌وه ده‌رده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "نابێت ئافره‌تی به‌دڕه‌وشت ناوبانگ خراپ بهێنن".
بەگوێرەی بەڵگەنامەیەکى وەزارەتی ناوخۆی حكومه‌تى عێراق، بەفەرمانێکی نهێنی و تایبەت، ژنهێنانی ئەفسەر و پۆلیس و ئەندامانی هێزەکانی سەر بەوەزارەتەکەی مەرجدار دەکات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هەر ئەندامێکی وەزارەتی ناوخۆ لەهەر پلەو پۆستێکدا بێت، نابێت ئافرەتی بەدڕەوشت یان ناوبانگ خراپ بخوازێت، هه‌ركه‌سێكیش ئه‌وه‌بكات، ئەوە زیندانی دەکرێت".
ئه‌و فه‌رمانه‌ى وه‌زیرى ناوخۆى عێراق ڕۆژى 9ى ئەم مانگە لەلایەن عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراقی واژۆكراوه و ڕۆژی دواتر نوسینگەكه‌ی، بۆ جێبەجێکردنی ناوەڕۆکەکەی ئاراستەی هەریەک لە ئاژانسی کاروباری هەواڵگریی و لێکۆڵینەوەکانی فیدراڵی، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش و هەموو نوسینگەکانی دیکەی سەر بەوەزارەتەکەی کردووە.
لە به‌شێكى بڕیاره‌كه‌ى وه‌زیرى ناوخۆدا هاتووە، "لەسەر بنەمای ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوەو به‌گوێره‌ى بڕگەکانی مادەی (4/یەکەم) لەیاسای وەزارەتی ناوخۆ ژمارە (20)ی ساڵی 2016و بڕگەی (چوارەم)ی مادەی (13) لەیاسای سزادانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەژمارە (14)ی ساڵی 2008، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، هەر ئەفسەرێکی پۆلیس یان ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان بەهۆی هاوسەرگیریی لەگەڵ ئافرەتێک کە ناوبانگێکی خراپی هەیە و زانیاریی لەسەر هەبووە، ئەوە سزای زیندانی کردن دەدرێت".
هەروەها وه‌زیرى ناوخۆ له بڕیاره‌كه‌یدا جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، فەرمانەکە لە ڕۆژی دەرچونییەوە، واتە لە 10ی ئەم مانگەوە جێبەجێدەکرێت.
PM:12:20:13/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 296
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت