به‌غدا...كارمه‌ندێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ رۆژنامه‌نووسێكی كوشت
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12ی ئازاری 2025 سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی رایگه‌یاند كه شه‌ڕ له نێوان رۆژنامه‌نووسێكی تۆڕی میدیایی عێراق و كارمه‌ندێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ دروستبووه، دواتر په‌ره‌ی سه‌ندووه بۆ ئه‌وه‌ی كارمه‌نده‌كه ته‌قه له رۆژنامه‌نووسه‌كه بكات، له ئه‌نجامدا رۆژنامه‌نووسه‌كه به ناوی "له‌یس محه‌مه‌د ره‌زا" له ناوچه‌ی ئه‌لعه‌ره‌سات له به‌غدا گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان شه‌ڕی ئه‌و كارمه‌نده‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و رۆژنامه‌نووسه‌كه له ناوه‌ڕاستی به‌غدا بووه.
دوای رووداوه‌كه‌ش هێزێكی ئه‌منیی گه‌مارۆی ناوچه‌كه‌ی داوه و ته‌رمی رۆژنامه‌نوسه‌كه‌ش ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراوه.
PM:08:13:12/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 416
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت