عێراق.. لێخۆشبوونه‌كه‌ی ئه‌مریكا له هاورده‌كردنی غازی ئێران به‌رده‌وامه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه فه‌رهاد عه‌لادین، راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند كه لێخۆشبوونه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ هاورده‌كردنی غازی ئێرانی له‌لایه‌ن عێراقه‌وه هه‌ڵنه‌وه‌شێندراوه‌ته‌وه و تا ئێستاش كاری پێده‌كرێت، به‌ڵام لێخۆشبوو‌ن له هاورده‌كردنی كاره‌با له ئێرانه‌وه هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ڕۆیته‌رز، فه‌رهاد عه‌لادین به كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی ناوخۆیی وتووه: "لێخۆشبوونی غاز هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه؛ هێشتا به‌رده‌وامه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "زۆربه‌ی وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای عێراق به‌و غازه كارده‌كه‌ن كه له ئێرانه‌وه هاورده‌ده‌كرێت به‌جۆرێك نزیكه‌ی 43%ی كاره‌بای عێراق به غازی هاورده‌ی كۆماری ئیسلامی به‌رهه‌م دێت".
راوێژكاره‌كه‌ی سودانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌مریكا هانی به‌غدا ده‌دات بۆ به‌ده‌ستهێنانی غاز له سه‌رچاوه‌ی تره‌وه.
فه‌رهاد عه‌لادین له درێژه‌ی قسه‌كانیدا رایگه‌یاند كه "ئیداره‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت... سه‌رچاوه‌ی هاورده‌كردنتان هه‌مه‌چه‌شن بكه‌ن. رووبكه‌نه... وڵاتانی (دیكه)".
چەندین ساڵە عێراق پشت بە هاوردەکردنی کارەبا و غاز لە ئێران دەبەستێت، بەتایبەتی لە وەرزی هاویندا و لەم رووەوە پشت بە لێخۆشبوونە بەردەوامەکانی ئەمریکا دەبەستێت، کە چەندین جار لە ساڵێکدا بۆ رێگەپێدان پێی بە هاوردەكردنی غاز لە ئێرانەوە بۆی تازە دەکاتەوە.
PM:05:17:12/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 632
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت