ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دامه‌زراندنی كۆمپانیای نیشتمانی مۆبایل دا
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11ی ئازاری 2025، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دامه‌زراندنی "كۆمپانیای نیشتمانی مۆبایل” ده‌ربڕی.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران، كۆمپانیاكه به به‌شداری وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان، ده‌سته‌ی خانه‌نشینی نیشتمانی و بانكی بازرگانی عێراقی داده‌مه‌زرێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه كۆمپانیاكه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ڤۆدافۆن، مۆڵه‌تی نیشتمانی به ته‌كنه‌لۆجیای نه‌وه‌ی پێنجه‌م به‌كارده‌خات.
PM:05:57:11/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 1296
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت