شاخەوان عەبدوڵڵا بۆ تەیف سامی: مووچە خەرج بکەن و بیانوو و بەربەست دروست مەکەن


وێستگەنیوز-

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق نووسراوێک ئاڕاستەی وەزیری دارایی حکومەتی عێراق دەکات و داوای لێدەکات مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم خەرجبکات و بیانوو و بەربەست دروست نەکات.


شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق نووسراوێکی ئاراستەی تەیف سامی، وەزیری دارایی فیدراڵ کردووە و ئاماژەی بەوە کردووە، "سەرەڕای ئەوەی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو داواکارییەکی وەزارەتی دارایی فیدراڵی جێبەجێ کردووە و بە روونی وەڵامی هەموو پرسیارەکانی داوەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا وەزارەتەکەتان بەربەست بۆ ناردنی مووچە دروستدەکات".

لە بەشێکی دیکەی نووسراوەکەدا شاخەوان عەبدوڵڵا داوای لە وەزیری دارایی فیدراڵی کردووە، دامودەزگاکانی راسپێرێت لە زووتری کاتدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکەن و هیچ بیانوو و بەربەستێک لە بەردەم خەرج کردنیندا دروست نەکەن.

ئەم نووسراوەی شاخەوان عەبدوڵڵا بۆ تەیف سامی لەکاتێکدایە لە مانگی سێداین و تاوەکو ئێستا حکومەتی عێراق مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی خەرج نەکردووە.




PM:02:40:10/03/2025




ئه‌م بابه‌ته 384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت