سبەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە؛ دەوڵەتی یاسا و سادیقوون بەشداری ناکەن
وێستگەنیوز_
بڕیارە سبەی سێشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنێکی ئاسایی خۆی سازبکات و ئەگەریش هەیە هەردوو فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا و سادیقوون بایکۆتی بکەن.
ئەنجومەنی نوێنەران بڵاویکردەوە، سبەی سێشەممە 11ـی 3ـی 2025، دانیشتنی ژمارە 5ـی ئەم وەرزەی یاسادانان بەڕێوەدەچێت.
بڕیارە لە دانیشتنەکەدا دەنگ لەسەر هەمواری یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی و چەند یاسایەکی دیکە بدرێت.
پێشتر هەریەکە لە فراکسیۆنەکانی دەوڵەتی یاسا و سادیقون، بڕیاریاندا دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بایکۆت بکەن تا ئەو کاتەی یاسای حەشدی شەعبی دەکرێتە بەرنامەی کارەوە.
بەهۆی ئەو بایکۆتەوە پێشبینی دەکرێت، ژمارەی یاسایی ئامادەبووان تەواونەبێت و دانیشتنەکە دوابخرێت.
AM:10:44:10/03/2025
ئهم بابهته 380
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت