وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق: هیچ سزا و فشارێكمان له‌سه‌ر نییه
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند كه عێراق به فه‌رمی له كۆتاییهاتنی لێخۆشبون له غازی هاورده‌ی ئێرانی ئاگادارنه‌كراوه‌ته‌وه، ده‌شڵێت: "حكومه‌ت سیناریۆی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر پێشهاتێكی په‌یوه‌ست به هاورده‌كردنی غازی ئێرانی داڕشتوه".
ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی عێراق (واع) له زاری باسم عه‌وادی، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق بڵاویكرده‌وه كه "له ئێستادا په‌یوه‌ندی نێوان عێراق و ئه‌مریكا سه‌قامگیره، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك تره‌مپ بابه‌تیانه و پیشه‌یی و له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتنی یه‌كتر بووه، هه‌ردوولا باسیان له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی نێوان به‌غدا و واشنتن كردووه".
وتیشی: "بڕیاره له 2028دا عێراق له پرسی وزه‌دا بگاته قۆناغی خۆبژێوی و پێویستی به هاورده‌كردنی غاز نه‌بێت له ده‌ره‌وه".
جه‌ختیشی له‌وه‌كرده‌وه، كه "هیچ فشار و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئێمه نییه، عێراقیش ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندییه له‌گه‌ڵ هیچ وڵاتێك قبوڵ ناكات، بچوك یان گه‌وره، به‌ڵام گفتوگۆ له زۆر بواردا له‌گه‌ڵ زۆر وڵات هه‌یه، له‌وانه چین، روسیا، به‌ریتانیا و ئه‌مریكا".
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "هیچ سزا و فشارێك له‌سه‌ر عێراق سه‌باره‌ت به گروپه چه‌كداره‌كان، دۆلار، یان كۆمپانیای نه‌وتی سۆمۆ نییه، به‌ڵام گفتوگۆ و وتوێژ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا هه‌یه، هه‌روه‌ها له ئاسته جیاوازه‌كانی وه‌ك وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، باڵیۆزخانه، یان شانده‌كان قسه ده‌كرێت و ئه‌و جۆره بابه‌تانه له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ده‌وروژێنرێن ته‌نها بۆ زیاتر به‌هێزكردنی دۆخی ئه‌منی عێراق".
باسم عه‌وادی باسی له‌وه‌شكرد كه "عێراق به فه‌رمی له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌منی ئاگادار نه‌كراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ك ئاگادار نه‌كراوه‌ته‌وه له كۆتاییهاتنی لێخۆشبونه‌كان له‌سه‌ر غازی هاورده‌كراوی ئێران، به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیران سیناریۆی بۆ خراپتریت دۆخ داناوه و داوای ئاماده‌كاری كردووه له دۆسیه‌ی لێخۆشبوونه‌كاندا".
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق راشیگه‌یاند كه "گفتوگۆی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ گرووپه چه‌كداره‌كان به‌رده‌وامه، هه‌ڵوێستی هه‌مو لایه‌نه‌كان، ته‌نانه‌ت له رووداوه‌كانی سوریاشدا هه‌ڵوێستێكی عه‌قڵانی و هاوسه‌نگ بوو، له‌و رێگه‌یه‌وه توانیمان قه‌یرانه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ین".
PM:03:55:08/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 324
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت