مۆڵەتی هاوردەکردنی غازی ئێران بۆ عێراق کۆتایی هات
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ هەینی 7ی ئاداری 2025 مۆڵەتی هاوردەکردنی غازی ئێران بۆ عێراق کۆتایی هات و راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆکاروباری کارەبا دەڵێت، "هیوادەخوازین مۆڵەتەکە نوێ بکرێتەوە".
عادل عبدولکەریم، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری کارەبا بە میدیای پارتی راگەیاندووە، "تەواوبوونی مۆڵەتی هاوردەکردنی غازی ئێران بۆ عێراق کاریگەریی خراپی دەبێت بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، بەڵام ئێمە هیوادەخوازین مۆڵەتەکە نوێ بکرێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "پێویستە لایەنیکەم تا ساڵێکی دیکە مۆڵەتەکە درێژبکرێتەوە، لە ساڵی 2027وە عێراق دەتوانێت بڕێکی کەمی غاز لە دەرەوە هاوردە بکات و زیاتر پشت بەخۆی ببەستێت".
ئەوەشی وت، "نزیکەی هەشت هەزار مێگاوات کارەبا لە عێراق بە غازی ئێرانی بەرهەم دێت، بەتایبەتی بۆ ناوەڕاستی عێراق زۆر پشتی پێدەبەسترێت".
راوێژکارەکەی سەرۆک وەزیرانی عێرا ق باسی لەوەکرد، "غازی ئێران بۆ عێراق نرخێکی کەم دەکەوێت و غاز لە چەندین وڵات دەکڕین، بەڵام بۆ چارەسەرکردنی کیشەی کارەبا کاتی پێویستە".
PM:04:31:07/03/2025
ئهم بابهته 212
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت