قەیس خەزعەلی: حەشدی شەعبی هەڵناوەشێتەوە


وێستگەنیوز_

قەیس خەزعەلی رایگەیاند، لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا، چوارچێوەی هەماهەنگی بە چەند لیستێکی جیاواز بەشداری دەکات.

قەیس خەزعەلی، سكرتێری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق رایگەیاند، بۆ هەڵبژاردنی ئەمساڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە چەند لیستێکی جیاواز بەشداری دەکەن و وەک پێشووتر بە یەک لیست دانابەزن.

لەلایەکی دیکەوە باسی لە هێرشەکانی تورکیا کرد و ئەوەی خستە روو، هێشتا هێرش و پێشێلکارییەکانی تورکیا بۆسەر خاکی عێراق و شکاندنی سەروەری عیراق بەردەوامە.

خەزعەلی وتیشی، حەشدی شەعبی هەڵناوەشێتەوە، ئەو هەوڵانەشی هەیە بۆ لێسەندنەوەی چەک لە گروپە چەکدارەکان بۆ ئەوەیە چەکی یەدەگی عیراق لەلای گروپەکان نەبێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیارە مانگی 10ـی 2025، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەبچێت.


PM:01:04:03/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت