حکومەت پرۆژەیەک لە بەرژەوەندیی گەنجان رادەگەیەنێت


وێستگەنیوز-

لە چوارچێوەی پاڵپشتی حکومەت بۆ گەنجان، کە نوێنەرایەتی یەکێک لە پێکهاتەکانی بەرنامەی حکومەت دەکەن و لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی عێراق و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای گەنجان پرۆژەی "دەستپێشخەری خێر" راگەیەندرا، ئەم پرۆژەیە دەستپێشخەرییەکی نیشتمانی گشتگیرە و ئامانجی بە هێزکردنی گەنجانە لەکەرتەکانی کشتوکاڵ و ئاسایشی خۆراک و سامانی ئاژەڵ و کەشوهەوا.

ئەم دەستپێشخەرییە بریتییە لە(تەمویل) پارەدارکردن لەڕێگەی قەرزی زۆر ئاسانەوە بۆ گەنجانی خاوەن پڕۆژە لەم کەرتانە و راهێنان و ئامادەکردنی توێژی گەنجانی پێشکەوتوو، بۆ بەشداریکردن لەدەستپێشخەرییەکەدا لەو کەرتانەی کە ئاماژەیان پێکرا و دابینکردنی رێنمایی و ئاراستەکردن بۆ گەنجانی خاوەن پڕۆژە لەو کەرتانە.

دەستپێشخەریەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بریتییە لەپێشکەشکردنی یارمەتی بۆ بەدەستهێنانی ئامێری مۆدێرن بۆ پڕۆژە براوەکانی گەنجان، بۆ ئەوەی بەشداربووان بتوانن بەرهەمی کشتوکاڵی بەرز بکەنەوە، هەروەها بەدواداچوونی ورد بۆ پڕۆژە براوەکانی گەنجان دەکرێت بۆ دڵنیابوون لەسەرکەوتن و بەردەوامی.

ئەنجومەنی باڵا داوا لەئەو گەنجانە دەکات کە دەیانەوێت پڕۆژەی تایبەت بە خۆیان دابمەزرێنن لە کەرتەکانی کشتوکاڵ و ئاسایشی خۆراک و سامانی ئاژەڵ و کەشوهەوا ئەوا لێرەوە فۆڕم پڕبکەنەوە.


AM:11:58:02/03/2025


ئه‌م بابه‌ته 864 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت