شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاوازەکانی عێراق و هەرێم دەگرێتەوە
وێستگەنیوز-
دەستەی كەشناسیی عێراق بارودۆخی كەشوهەوای بۆ رۆژانی داهاتوو راگەیاند، پێشبینیدەكات بارانبارین لە رۆژی سێشەممەوە دەستپێدەکات.
ئەمڕۆ شەممە 1ی ئاداری 2025، دەستەی كەشناسیی عێراق رایگەیاند، "سبەی یەکشەممە 2ی ئادار كەشوهەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، جگە لە بەشەكانی رۆژهەڵاتی ناوچەی باكوور، كە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارین تێیدا، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی رۆژی پێشوو دەبێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، سبەی پلەكانی گەرما لە دهۆك 13، سلێمانی 11، هەولێر 14، نەینەوا و كەركوك 16، سەڵاحەدین و ئەنبار 18، بەغدا و كەربەلا و دیالە 20، واست، بابل، دیوانیە، نەجەف ئەلئەشرەف و موسەننا 21، زیقار و میسان و بەسرە 22 پلە دەبێت.
دەستەی کەشناسیی عێراق، رۆژی سێشەممە ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارینی چڕی مامناوەند لە ناوچە جیاجیاكانی وڵات، هەروەها بارانێكی بەخوڕ لە هەندێك كاتدا لە ناوچەی باشوور و ناوچەكانی رۆژئاوا دەبارێت.
PM:10:40:01/03/2025
ئهم بابهته 284
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت