عەلی عەلاق: عێراق یەکێکە لە باشترین وڵاتەکانی جیهان لە کۆنتڕۆڵکردنی فرۆشتنی دۆلار
وێستگەنیوز-
پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایدەگەیەنێت، عێراق یەکێکە لە باشترین وڵاتەکانی جیهان لە کۆنتڕۆڵکردنی فرۆشتنی دۆلار، ئاماژە بەوەشدەکات، ئەو میکانیزمەی عێراق بەكاریدەهێنێت رێکوپێکترین و شەفافترینە.
ئەمڕۆ شەممە 1ی ئاداری 2025، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، "عێراق یەکێکە لە باشترین وڵاتەکانی جیهان لە کۆنتڕۆڵکردنی فرۆشتنی دۆلار، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئەو پرۆسەیە بە شەفافیەت و وردبینی ئەنجام دەدرێت".
باسی لەوەشکرد، "وەک ئەوەی پسپۆڕانی نێودەوڵەتی ئاماژەی پێدەکەن ئەو میکانیزمەی عێراق بەكاریدەهێنێت رێکوپێکترین و شەفافترین و کۆنتڕۆڵکراوترین میکانیزمە لە جیهاندا".
PM:09:31:01/03/2025
ئهم بابهته 172
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت