دەستەی خانەنشینانی عێراق: رێکارەکان بۆ بەرزکردنەوەی مووچەی خانەنشینان کۆتایی هاتووە
وێستگەنیوز-
دەستەی گشتیی خانەنشینی عێراق رایدەگەیەنێت، رێکارەکان بۆ بەرزکردنەوەی مووچەی خانەنشینان بۆ مانگی سێ تەواوبووە.
ئەمڕۆ شەممە 1ی ئاداری 2025، حوسام عەبدولسەتار، جێگری سەرۆکی دەستەی گشتی خانەنشینانی عێراق رایگەیاند، "هەموو رێکارەکان بۆ بەرزکردنەوەی مووچەی خانەنشینان بۆ مانگی سێ کۆتایی هاتووە".
وەک جێگری سەرۆکی دەستەی گشتی خانەنشینانی عێراق ئاماژەی پێکرد، داتاکان بۆ بانکەکان نێردراوە بە مەبەستی تەواوکردنی رێکارەکانی خەرجکردن.
PM:06:57:01/03/2025
ئهم بابهته 448
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت