سه‌رۆك كۆمار: مامۆستایان به‌رده‌وامن له ئه‌ركه به‌رزه‌كانی خۆیان بۆ بنیاتنانی نه‌وه‌كانی داهاتوو
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك كۆماری عێراق ساڵڕۆژی مامۆستایان پیرۆز ده‌كات و ده‌ڵێت: "پشتگیری خۆمان دوپات ده‌كه‌ینه‌وه بۆ زامنكردنی ئه‌وه‌ی كه مامۆستایان هه‌موو مافه‌كانیان پارێزراوبێت".
د.له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراق له په‌یامێكدا رایگه‌یاند كه "به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی مامۆستایان پیرۆزبایی گه‌رمیان لێ ده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتن و باشیان به ئاوات ده‌خوازین".
له په‌یامه‌كه‌یدا د.له‌تیف ره‌شید نووسیویه‌تی: "مامۆستایانی عێراق ئه‌مینداری ئه‌رك و په‌یامی زانست و په‌روه‌رده بون له هه‌لومه‌رجی سه‌خت و هه‌ورازو نشێو كه وڵاته‌كه‌مان ڕووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه، به وردبینی و ڕاستگۆییه‌وه ڕۆڵی گرنگی خۆی ڕاپه‌ڕاندووه، ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامن له ئه‌ركه به‌رزه‌كانی خۆیان بۆ بنیاتنانی نه‌وه‌كانی داهاتوو".
ده‌شڵێت: "پشتگیری خۆمان دوپات ده‌كه‌ینه‌وه بۆ زامنكردنی ئه‌وه‌ی كه مامۆستایان هه‌موو مافه‌كانیان پارێزراوه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه به‌رزه‌كانیان. ئه‌م بۆنه‌یه له مامۆستایانی عێراق پیرۆز بێت".
PM:01:49:01/03/2025
ئه‌م بابه‌ته 160
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت