بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ لەپۆستەکەی دوورخرایەوە


وێستگەنیوز_

دوای نزیکەی هەشت مانگ لە دەستبەکاربوونی وەک بەرێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بەبازارکرنی نەوتی عێراق (SOMO)، ئەمرۆ خزر عەباس، بەرێوەبەری کۆمپانیاکە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

به‌پێی بەڵگەنامەیەک کە لەلایەن کۆمپانیاکە دەرچووە و میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، دەرکەوتووە کە خزر عەباس گواستراوەتەوە بۆ کۆمپانیای پاڵاوتگەی ناوەندی. 

ئاماژە بەوەشکراوە، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە، عەلی نزار فایه‌ق، بۆ بەڕێوەبەری نوێ دانراوه‌، کە لەبەرواری دەرچوونی نوسراوەکە لە 26ـی شوباتی 2025ـەوە کاری پێدەکرێت. هاوکات، نوسراوەکە ئاماژەی بە هۆکاری ئەو ئاڵوگۆڕ و دورخستنەوەیە نەکردووە.


PM:03:05:27/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت