حکومەتی عێراق پەراوێز دەخرێت


وێستگەنیوز_

لەماوەی رۆژانی ئەم هەفتەیەدا چەند جموجۆڵ و کۆبوونەوەی گرنگ لەناوەندەکانی عەرەبی و ناوچەکە روویاندا و حکومەتی عێراق تێێدا پەراوێز خرابوو. 

لەدوو رۆژی رابردوودا لوتکەی عەرەبی لە ڕیازی شانشینی عەرەبی سعودییە بەبەشداری وڵاتانی دراوسێی سووریا ئەنجامدرا، بەبێ بوونی شاندی عێراق و بانگهێشتکرنی حکومەت و لایەنی سیاسی عێراق.

هاوکات رەتکردنەوەی داوایەکی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ دیدار لەگەڵ محەممەد بن سەلمانی جێنشینی شای سعودییە.

لە لایەکی دیکەوە، ئەسعەد شیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا سەردانەکەی بۆ بەغدا هەڵوەشاندەوە بەبێ خستنە رووی هیچ هۆکارێك. 

رەتکردنەوەی ئەنجامدانی لوتکەی وڵاتانی عەرەب و گواستنەوەی بۆ قاهیرەش کۆتا جووڵەی سیاسیی پەراوێزخستنەکانی عێراقە لەم هەفتەیەدا.


PM:01:20:27/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت