چاوەڕێدەکرێت بەهۆی یاسای لێبووردنی گشتییەوە نیوەی زیندانییەکان ئازاد بکرێن
وێستگەنیوز_
عەلی بەنداوی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، یاسای لێبوردنی گشتی کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و چاوەڕێدەکرێت بەو هۆیەوە نیوەی زیندانییەکان ئازادبکرێن.
عەلی بەنداوی لە لێدوانێکیدا بە میدیای عێراقی راگەیاندووە، دەست بە جێبەجێکردنی یاسای لێبوردنی گشتیی کراوە، بەڵام رێوشوێنی وورد بۆ جێبەجێکردنی گیراوەتەبەر.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی یاساکەوە ژمارەیەکی زۆر لە زیندانیکراوان ئازاددەکرێت، کە پێشبینی دەکەین نزیکەی نیوەی زیندانیان بگرێتەوە.
ئاشکراشیکرد، زیندانەکانی عێراق لەنێوان 65 بۆ 70 هەزار سزادراویان تێدایە، لە کاتێکدا توانای زیندانەکان لە 20 هەزار کەس زیاترنییە، جێبەجێکردنی یاساکەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی فشارەکان لەسەر زیندانەکان و کەمکردنەوەی خەرجییەكان، بەتایبەت دابینكردنی خۆراک و ئامادەکردنی پێداویستییە لۆجستیکییەکان.
AM:11:33:27/02/2025
ئهم بابهته 384
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت