بەغدا لێکۆڵینەوە لە دەروازە نافەرمییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
وێستگەنیوز-
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، بەغدا لێکۆڵینەوە لە دەروازە نافەرمییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.
هادی سەلامی، ئەندامی لیژنەی دەستپاکی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، " ئەنجومەنی وەزیران بەڵگەنامەیەکی ئاڕاستەی لیژنەی دەستپاکی کردووە، کە ئاماژە بە بوونی زیاتر لە 20 دەروازەی نافەرمی دەكات لە هەرێمی کوردستان کە بۆ بە قاچاغبردنی نەوت و جگەرە و مادەی هۆشبەر بەکاردەهێنرێن".
ئاماژەی بەوەکردووە، "دۆسیەی دەروازە نافەرمییەکان ئاراستەی داواکاری گشتی و دەستەی دەستپاکی فیدراڵی کراوە، بۆ ئەوەی رێکاری فەرمی و یاسایی بگرنەبەر".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش دەڵێت، "هەرێم پابەند نییە بە یاساکانی باج و گومرگەوە، بەو پێیەی هەرێم زیاتر لە چوار تریلیۆن و 500 ملیار دینار قەرزارە، تائێستا بۆ حکومەتی ناوەندی نەناردووە، کەمتەرخەمی و پشتگوێخستنەکان روون و ئاشکرایە، بەڵام دەسەڵاتی دادوەری ئەو بابەتە یەكلادەكاتەوە".
PM:05:04:24/02/2025
ئهم بابهته 224
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت