وەفدێکی تەکنیکی تورکیاتایبەت بە پرسی ئاو دەگەنە بەغدا
وێستگەنیوز_
بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی پرسی ئاوەوە بڕیارە ئەمڕۆ وەفدێکی تەکنیکی تورکیا بگەنە شاری بەغدا.
ئەمرۆ دووشەممە 24ـی 2ـی 2025، عەون زیاب، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، هەفتەی رابردوو کۆبوونەوەیەکی سەرەتاییمان لەگەڵ بریکاری وەزیری دەرەوەی تورکیا و بەرپرسی کاروباری ئاو ئەنجامدا، بە ئامانجی ئەوەی بتوانین ئاوێکی زیاتر بۆ بەنداوەکان دابینبکەین بە مەبەستی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر بنەمای رێکەوتنی هەفتەی رابردوو ئەمڕۆ وەفدێکی تەکنیکی تورکیا سەردانی بەغدا دەکەن، بۆ ئەوەی بگەینە رێکەوتنێک سەبارەت بە هەماهەنگی هەردوو وڵات لە پرسی ئاودا.
جەختیشیکردەوە، عێراق کۆمەڵێک پرۆژەی ستراتیژی هەیە کە دەیەوێت بە هەماهەنگی لەگەڵ تورکیا جێبەجێیان بکات و ژێرخانی ئاو لە عێراق زیاتردەکەن.
PM:12:50:24/02/2025
ئهم بابهته 152
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت