سبەی ئەنجامی کۆتایی سەرژمێری دانیشتوان رادەگەیەندرێت
وێستگەنیوز_
سبەی دووشەممە، وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ئەنجامی کۆتایی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان ڕادەگەیەنێت.
ئەمرۆ یەکشەممە 23ـی 2ـی 2025، وەزارەتی پلاندانانی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، سبەی محەممەد عەلی تەمیم، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانانی وڵاتەکە، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی کۆتایی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان ڕادەگەیەنێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، کۆنفرانسەکە کاتژمێر 9:30ـی بەیانی، لە هۆتێل بابل لە بەغدا، بە ئامادەبوونی وەزیر، پەرلەمانتار، سەرۆکی دەستە و باڵێۆزەکانی وڵاتان بەڕێوەدەچێت.
ڕۆژی 20ـی تشرینی دووەمی 2024، پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی لەعێراق و هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد و هەتا 22ـی تشرینی دووەمی 2024 بەردەوام بوو، بۆ ئەو مەبەستەش قەدەغەی هاتووچۆ لەسەرجەم ناوچەكانی عێراق و هەرێم ڕاگەیەنرا.
PM:06:17:23/02/2025
ئهم بابهته 160
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت