میدیای عێراقیی: رۆژی شەممە وەزیری دەرەوەی سووریا بەسەردانێکی فەرمی دەگاتە بەغدا
وێستگەنیوز_
بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای عێراقی، سبەی شەممە 22ـی 2ـی 2025، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا بەسەردانێکی فەرمی دەگاتە بەغدا و بریارە لەلایەن فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق پێشوازی لێبکرێت، پاشان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی عیراق کۆببێتەوە.
شەممەی ڕابردوو 15ـی شوباتی 2025، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: بانگهێشتنامەیەکی فەرمی عێراقی بۆ وەزیری دەرەوەی سووریا ئەسعەد شەیبانی ناردووە، بۆ ئەوەی سەردانی بەغدا بکات.
پێشتریش ئاماژەی بەوەکردبوو، عێراق هیچ خۆ پارێزییەکی نییە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ سەرکردایەتی سووریای نوێ، عێراق کە لوتکەی کۆمکاری عەرەبی لە ئایاری داهاتوو بەڕێوەدەبات، بانگهێشتی تەواوی سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی دەکات، لەنێو ئەوانیشدا سەرۆکی ڕاگوزەری سووریا ئەحمەد شەرع.
PM:03:06:21/02/2025
ئهم بابهته 324
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت