سه‌در داوا له لایه‌نگرانی ده‌كات تۆماری ده‌نگده‌ران نوێ بكه‌نه‌وه
وێستگه‌نیوز-
موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی نیشتمانی شیعه داوای له لایه‌نگرانی كرد تۆماری ده‌نگده‌ران نوێ بكه‌نه‌وه.
موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی نیشتمانی شیعه له وه‌ڵامی پرسیارێكی لایه‌نگرێكی هه‌ڵوێستی سه‌باره‌ت به نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران راگه‌یاند.
سه‌در بۆ لایه‌نگرانی وتی: "ئه‌مه پێویسته، و بۆ ئێوه‌ش سوودی هه‌یه، جا به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن یان بایكۆت بكه‌ن، بۆیه تكایه گرنگی به‌م بابه‌ته بده‌ن".
ئه‌مه له كاتێكدایه كه له‌دوای هه‌ڵبژاردنی رابردووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە ساڵی 2021دا، موقته‌دا سه‌در كشانه‌وه‌ی ره‌وته‌كه‌ی له پرۆسه‌ی سیاسی راگه‌یاند و له‌وكاته‌وه به‌شداری نه‌كردووه‌ته‌وه و ئه‌م هه‌نگاوه‌ش ره‌نگه سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆناو پرۆسه‌ی سیاسی عێراق له‌ڕێی هه‌ڵبژاردنه‌وه كه بڕیاره له كۆتایی ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌مه‌ش ده‌قی پرسیار و وه‌ڵامه‌كه‌یه:
PM:07:40:19/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 388
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت