بەغدا.. باندێکی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دەستگیرکران
وێستگەنیوز_
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغدا رایگەیاندووە، ئێوارەی رۆژی سێشەممە 18ـی 2ـی 2025، باندێکی بازرگانیکردن بەمرۆڤ لەگەڵ شەش کچی هەرزەکاریان دەستگیر کردووە.
بەگوێرەی هەواڵێکی میدیا عیراقییەکان لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە ئاشکرایان کردووە، "هێزە ئەمنییەکان باندێکی تایبەت بە بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە، کە پێکهاتبوون لە ئافرەتێک و دوو پیاو و شەش کچی هەرزەکار، لە شوقەکانی گەڕەکی سەلام لە ناوچەی ئەلسەیدیە لە ڕۆژئاوای بەغدا دەستگیرکردووە".
ئاشکراشی کردووە، "ئەو باندەی دەستگیرکراون گواستراونەتەوە بۆ بنکەیەکی ئەمنی و ئەو ئۆپەراسیۆنانە لە هەوڵە بەردەوامەکانی هێزە ئەمنییەکانی عێراقدان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و پاراستنی کچانی ژێر تەمەنی یاسایی لەئیستغلالکردن."
AM:11:53:19/02/2025
ئهم بابهته 200
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت