تەیف سامی بۆ سوودانی: خەزێنەى گشتى دووچارى کورتهێنانێکى گەورە بووەتەوە
وێستگەنیوز_
وەزیرى دارایی عێراق بە فەرمى سەرۆکوەزیرانی عێراقی ئاگادار کردووەتەوە، "کورتهێنانى زۆر" لە دەستبەرکردنى پارەى مووچە و خانەنشینان و چاودێریی کۆمەڵایەتیدا هەیە.
وەزارەتى دارایی عێراق لە 9ـی 2ـى 2025، نووسراوێکی ئاراستەى نوسینگەى محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆک وەزیرانی کردووە، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق هۆشدارى دەدات لەوەی لە بەهەمیشەییکردنی ژمارەیەک گرێبەستى وەزارەتی کارەبا، پارەى زیاتر بکەوێتە ئەستۆى خەزێنەى گشتى، کە وادەکات وەزارەتەکانى دیکەش داواى هەمان هەنگاو بکەن بۆ کارمەندە گرێبەستەکانیان.
تەیف سامى لە نووسراوەکەدا دەڵێت: "خەزێنەى گشتى دووچارى کورتهێنانێکى گەورە بووە لە پارەدارکردنى مووچە و خانەنشینى و تۆڕى پاراستنى کۆمەڵایەتى."
بەگوێرەى یاسای بودجەى گشتیى عێراق، مانگانە وەزارەتى دارایی فیدراڵ پێویستیی بە 7.5 ترلیۆن دینارە بۆ مووچەى فەرمانبەران و خانەنشینان و تۆڕى چاودێریى کۆمەڵایەتى.
بودجەى عێراق بۆ ساڵى 2024 زیاتر لە 211 تریلیۆن دینار بوو، بەڵام کورتهێنانى زیاتر لە 83 تریلیۆن دینارە.
بۆ پڕکردنەوەى کورتهێنان، حکومەتى فیدراڵى پشتى بە جیاوازیی نرخى نەوت بەستووە، ئەویش لەوە کەمترە کە لە بودجەدا خەمڵێنراوە.
لە خشتەى بودجەى 2024، نرخى خەمڵێنراوى یەک بەرمیل نەوت بە 80 دۆلار داندراوە، بەڵام نرخەکەى لە بازاڕى جیهاندا نزیکەى 75 دۆلارە.
PM:03:14:18/02/2025
ئهم بابهته 1108
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت