دادگای فیدراڵی بڕیاری كۆتایی لەبارەی سكاڵاكەی سەرۆك كۆمارەوە دەركرد
وێستگەنیوز_
دادگای فیدراڵی ئەو سکاڵایەی یەکلاکردەوە کە سەرۆک کۆماری عێراق لەسەر سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی عێراق تۆماری کردبوو.
دادگای فیدراڵی بڕیاری كۆتایی لەبارەی سكاڵاكەی سەرۆك كۆمارەوە دەركرد و بەپێی بڕیارەكە دەبێت حكومەتی هەرێمی کوردستان پابەند بێت بە بانكی كردنی مووچەی مووچەخۆران.
بەپێی بڕیارەكەی دادگا، مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان سەرپشكن لە هەڵبژاردنی بانكەكانیان بۆ كردنەوەی هەژماری بانكی. هاوكات بەپێی ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندی، بانكی حكومی و ئەهلی بەشدار دەبن لە پرۆسەكەدا.
د. لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عیراق، لە دادگای فیدراڵی سكاڵاكەی دژی سەرۆك وەزیران و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و وەزیری دارایی عیراق تۆماركردووە و تێیدا داوای كردووە وەزارەتی دارایی عیراق پابەند بكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و بە بانكیكردنی موچەكانیان.
هەروەها داوایكردووە ئەنجومەنی نوێنەران پابەند بكرێت بە كاركردن بە هەمواری بڕگەی (12) خاڵی (ج) لە یاسای بودجەی گشتی عیراق.
PM:02:37:18/02/2025
ئهم بابهته 1576
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت