دادگای فیدڕاڵی بۆ سكاڵاكه‌ی سه‌رۆك كۆمار له‌باره‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌


وێستگه‌نیوز-
بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق تاووتوێی ئه‌و سكاڵایه‌ بكات كه‌ له‌لایه‌ن د. له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عیراقه‌وه‌ له‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و وه‌زیری دارایی  تۆماركراوه‌ سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ی‌ مووچه‌خۆرانی هه‌رێم تۆماركراوه‌.


به‌گوێره‌ی‌ كارنامه‌ی‌ دادگای‌ فیدراڵی‌، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 18ی‌ شوبات دادگاكه‌ دادبینی‌ بۆ چوار سكاڵا ده‌كات كه‌ یه‌كێكیان سكاڵاكه‌ی‌ د.له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عیراقه‌ له‌سه‌ر محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی  سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ی‌ مووچه‌خۆرانی هه‌رێم.

سكاڵاكه‌ی سه‌رۆك كۆمار له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و پابه‌ندكردنی وه‌زاره‌تی دارایی عیراقه‌ به‌ خه‌رجكردنی مووچه‌ كه‌ له‌ چوار خاڵ پێكهاتووه‌، كه‌ داوایكردووه‌، فه‌رمانێكی وه‌لائی خێرا ده‌ربكرێت بۆ پابه‌ندكردنی وه‌زاره‌تی دارایی عیراق به‌ خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.

هاوكات، پابه‌ندكردنی وه‌زاره‌تی دارایی عیراق به‌ خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و به‌بێ وه‌ستان، هه‌روه‌ها جێبه‌جێكردنی به‌بانكیكردنی موچه‌ به‌پێی رێنماییه‌كانی به‌بانكیكردن، به‌ جۆرێك هاوشێوه‌ی ئه‌و رێكارانه‌ بێت كه‌ حكومه‌تی عیراق ده‌یگرێته‌ به‌ر.


AM:10:01:18/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت