دوامۆڵەتە بە کۆمپانیای کۆڕەک دەدرێت
وێستگەنیوز-
دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، چوارشەممەی ئەم هەفتەیە دوامۆڵەتە بۆ کۆمپانیای کۆڕەک تاوەکو قەرزەکانی بداتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق رایگەیاند، "رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە دوامۆڵەتە بۆ کۆمپانیای کۆڕەک تاوەکو قەرزەکانی بداتەوە".
ئاماژە بەوەکراوە، "ئەم وادەیە دوا وادەیە و درێژ ناکرێتەوە، چونکە کۆمپانیای کۆڕەک هیچ چارەسەرێکی بەرچاوی بۆ دانەوەی قەرزە کەڵەکەبووەکانی نەکردووە".
دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق ئەوەش رووندەکاتەوە، "قەرزەکانی کۆرەک تیلۆکۆم پێویستە بە زووترین کات بدرێتەوە بە لایەنی پەیوەندیداری عێراقی و چوارشەممەی ئەم هەفتەیەش دواوادەیە بۆ دانەوەی و بە هیچ جۆرێکیش وادەی لێخۆشبوونەکانی کۆرەک تیلیکۆم نوێ ناکرێتەوە".
PM:04:17:17/02/2025
ئهم بابهته 456
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت