حەنان فەتلاوی بۆ سەرۆک کۆمار: پاڵپشت بە چی یاسایەک مووچەکەت زیادی کردووە؟
وێستگەنیوز_
حەنان فەتلاوی، سەرۆکی بزووتنەوەی ئیرادە و ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەیامێک ئاراستەی سەرۆک کۆماری عێراق دەکات و دەڵێت: "پاڵپشت بە چی یاسایەک مووچەکەت زیادی کردووە؟"
حەنان فەتلاوی لە نوسراوێکیدا بەناونیشانی 'پرسیاری پەرلەمانی' پرسیاری بنەمای یاسایی زیادبوونی مووچەی سەرۆک کۆماری عێراق دەکات و دەڵێت: بەگوێرەی یاسا و ماددەی (61/حەوتەم/أ) لە دەستووی عێراقی و ماددەکانی (27/حەوتەم و 29) لە یاسای ئەنجوومەنی نوێنەران و پێکهاتەکانی ژمارە 13 بۆ ساڵی 2018، وە بڕگەکانی یاسای ژمارە (50 و 51) لە پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی نوێنەران، پرسیار پەرلەمانیتان ئاراستە دەکەم و دەبێت وەڵامەکەی بە نوسراو بێت.
دەقی پرسیارەکە ئەمەیە، "بنەمای یاسایی چییە بۆ زیادکردنی مووچەکەتان لە 20 ملیۆن دینارەوە بۆ 27 ملیۆن و 500 هەزار دینار؟"
دەشڵێت: بەگوێرەی بڕگەی مادەی (15) لە یاسای ئەنجوومەنی نوێنەران و پێکهاتەکانی ژمارە 13 بۆ ساڵی 2018، لە رۆژی دەرچوونی ئەم نوسراوەوە، پێویستە لە ماوەی 15 رۆژدا وەڵامی فەرمیمان بدەنەوە.
PM:03:10:16/02/2025
ئهم بابهته 3224
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت