سەرۆک کۆماری عێراق هەموارى یاساى بودجەى واژۆکرد


وێستگەنیوز-

سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، کە سەرۆک کۆماری عێراق هەمواری یاسای بودجەی 2025ی واژۆکردووە.


ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی شوباتی 2025، ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق ئیمزای لەسەر دەرچوواندنی یاسای هەمواری یەکەمی یاسای بودجەی عێراقی فیدڕاڵ ژمارە 13 ساڵی 2023ی کرد تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆ وئیداعکردنی داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەناردەکراوی هەرێم لە خەزێنەی گشتی فیدڕاڵیی ئەویش بە گوێرەی ڕێکارەکانی هاتوو لە بڕگەکانی هەموارەکە تایبەت بە تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتەکە".

بەپێی مادەی دووەمی هەمواری یاساکە، بۆ کەوتنەبواری جێبەجێکردنی یاساکە هێشتا قۆناغی بڵاوکردنەوەی یاساکە لە رۆژنامەی فەرمی ووەقایعی عێراقی ماوە.


PM:01:12:16/02/2025






ئه‌م بابه‌ته 308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت