سه‌در چه‌ند لایه‌نێك به تێوه‌گلان له بازرگانیكردن به‌ماده‌ی هۆشبه‌ر تۆمه‌تبار ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در په‌نجه‌ی تۆمه‌تی بۆ چه‌ند لایه‌نێكی حكومی راكێشا و رایگه‌یاند كه له بازرگانیكردن به ماده‌ی هۆشبه‌ر تێوه‌گلاون.
ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌در له میانی وه‌ڵامی پرسیارێكی لایه‌نگرێكیدا سه‌باره‌ت به ماده‌ی هۆشبه‌ر هات كه تیایدا داوای زانینی "شێواز و رێگه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌تری كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌كاربهێنرێت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڵایه، كه كاریگه‌ری نه‌رێنی و زیانی له‌سه‌ر هاووڵاتی و ئاسایش و سه‌قامگیرییه‌كه‌ی هه‌یه".
سه‌در وتی، "كێشه‌كه له‌وه‌دایه كه سودمه‌ندی (مادده هۆشبه‌ره‌كان) و پاره‌كانیان و بازرگانییه‌كانیان، له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت هه‌یه، به‌داخه‌وه، و له‌وانه‌یه هۆكاری سیاسی بێت، ئه‌گه‌ر هۆكاری ئابووری نه‌بێت".
ساڵانێكه باسێكی زۆر له تێوه‌گلانی حزب و گرووپه چه‌كداره‌كان له قاچاخچێتی و بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان له رێگه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كانی وڵاته‌وه ده‌كرێت، به‌ڵام هیچ كه‌سایه‌تییه‌كی كاریگه‌ر له ئاستی سه‌در وه‌ك ئه‌مجاره هیچ تۆمه‌تێكی له‌مشێوه‌یه‌ی ئاراسته‌ی حكومه‌ت و حزبه‌كان نه‌كردووه.
زۆرجار به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌ڵێن، زۆرینه‌ی بازرگانی و قاچاخی مادده هۆشبه‌ره‌كان به سنووره‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ ئێران و سوریا تێده‌په‌ڕن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ رووخانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له دیمه‌شق، پێشبینی ده‌كه‌ن ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه له دیوی سوریاوه به‌ره‌و عێراق كه‌مببنه‌وه.
PM:11:58:15/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 636
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت