محه‌مه‌د خالیدی، راستیی "پێكهێنانی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌فسه‌ر و به‌رپرسانی پێشووی سوریا"ی له عێراق ئاشكرا كرد
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15ی شوباتی 2025، محه‌مه‌د خالیدی بڕیارده‌ری پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، راستیی پێكهێنانی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌فسه‌ر و به‌رپرسانی پێشووی سوریای له عێراق ئاشكرا كرد، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانیش ده‌ڵێت: "عێراق هیچ خواستێكی بۆ پچڕانی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ سوریای نوێ‌دا نییه".
خالیدی بۆ ئاژانسی "به‌غداد ئه‌لیه‌وم”، وتی: "دوای رووداوه‌كانی 8ی كانوونی دووه‌م حكومه‌تی به‌غدا هه‌ڵوێستی روون بوو، كه بریتییه له ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروباری سوریا و گه‌لی سوریا قۆناغی داهاتوو دیاری ده‌كات و هه‌رخۆیان بڕیار ده‌ده‌ن كێ حوكمڕانییان ده‌كات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه "بڕیاره‌كه چه‌سپاو و راشكاوانه بوو كه به‌غدا ده‌ستوه‌ردان له ره‌وتی رووداوه‌كانی سوریا ناكات".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "ناردنی شاندێكی باڵای ئه‌منی عێراق دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له ڕووداوه‌كانی 8ی كانوونی دووه‌م، ره‌نگدانه‌وه‌ی خواستی به‌غدایه بۆ دووركه‌وتنه‌وه له هه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌كی ئه‌منی له ناوخۆدا، به‌تایبه‌تی كه فایلی ئاڵۆزی به‌رژه‌وه‌ندی به‌غدا له مه‌له‌فی سوریادا هه‌یه، دیارترینیان كه‌مپی ئه‌لهۆل، ڕێكخراوه توندڕه‌وه‌كان، پاراستنی سنووره‌كان، جگه له فایلی ئاو و وزه و فایله‌كانی دیكه".
وتیشی: "قسه‌كردن له‌سه‌ر بوونی ژوورێكی ئۆپه‌راسیۆن كه له‌لایه‌ن ئه‌و ئه‌فسه‌ر و به‌رپرسانه‌ی حكومه‌تی سوریا پێكهێنراوه كه په‌نایان بۆ عێراق هێناوه، ورد نییه و له واقیعدا هیچ بنه‌مایه‌كی نییه”.
روونیشیكرده‌وه كه "هه‌ندێك لایه‌ن هه‌ن كه نایانه‌وێت په‌یوه‌ندی نێوان به‌غدا و دیمه‌شق سه‌قامگیر بێت، و هه‌وڵی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و چیرۆكانه ده‌ده‌ن”.
خالیدی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "هه‌ڵوێستی به‌غدا به‌رامبه‌ر به رووداوه‌كانی سوریا روون و ئاشكرایه"، به‌دووریشی زانی "عێراق به جۆرێك له جۆره‌كان ده‌ستوه‌ردان له رووداوه‌كانی سوریا بكات".
راشیگه‌یاند كه "ئه‌و راپۆرتانه‌ی باس له بوونی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی سوریا له عێراق ده‌كه‌ن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیمه‌شق، دیاره هه‌ڵبه‌ستراون"، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "عێراق ده‌ستوه‌ردان له رووداوه‌كانی سوریا ناكات، و هه‌موو سه‌رنجه‌كانی له‌سه‌ر پاراستنی سنووره‌كان و رێگریكردنه له هه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ناوخۆی عێراق".
لای خۆیه‌وه لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق پشتڕاستی كرده‌وه كه به‌غدا هیچ خواستێكی بۆ پچڕانی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ سوریای نوێ‌دا نییه.
موختار مه‌حمود ئه‌ندامی لیژنه‌كه به "به‌غداد ئه‌لیه‌وم"ی وت كه "عێراق خوازیاری په‌یوه‌ندی هاوسه‌نگه له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه و جیهان و دوای گۆڕینی رژێمی سوریا، نایه‌وێت په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ سوریادا بپچڕێت".
وتیشی: "عێراق پابه‌نده به دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌گه‌ڵ سوریا، به‌تایبه‌تی كه پرسی ئه‌منی و ئابووری و ئاوی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا هه‌یه، ئه‌مه‌ش پێویستی به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وام هه‌یه".
راشیگه‌یاند كه "عێراق تێبینی و مه‌ترسی هه‌یه سه‌باره‌ت به‌و گۆڕانكاریانه‌ی له سوریا روویانداوه، به‌تایبه‌تی كه ئه‌و كه‌س و قه‌وارانه‌ی سوریایان كۆنترۆڵ كردووه، له‌لایه‌ن عێراقه‌وه ئاماژه‌ی ئه‌منییان له‌سه‌ره، ئه‌مه‌ش كارێكی سروشتییه. له‌هه‌مان كاتدا عێراق له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ داموده‌زگا ده‌ستوورییه‌كانی سوریادایه بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی و گه‌ڕانه‌وه‌ی كاروباره‌كان بۆ سروشتی خۆی له قۆناغی داهاتوودا".
PM:05:48:15/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 368
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت