نه‌بیل مه‌رسومی: به‌هۆی خراپی دابه‌شكردنی داهاته‌وه 36 ملیاردێر و 16 هه‌زار ملیۆنێری دۆلار له عێراق هه‌ن
وێستگه‌نیوز-
نه‌بیل مه‌رسومی شاره‌زای ئابووری رایگه‌یاند كه به‌هۆی خراپی دابه‌شكردنی داهاته‌وه 36 ملیاردێر و 16 هه‌زار ملیۆنێری دۆلار له عێراق هه‌ن، ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه به‌مهۆیه‌وه له جه‌ژنی ڤالانتایندا خواست له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی تاهۆ به‌رزده‌بێته‌وه، تا ئه‌و كه‌سانه پێشكه‌شی خۆشه‌ویسته‌كانیانی بكه‌ن.
نه‌بیل مه‌رسومی له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌ژێر ناوی "بۆچی له جه‌ژنی ڤالانتایندا خواست له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی تاهۆ به‌رزده‌بێته‌وه؟"، نووسیویه‌تی: "جه‌ژنی ڤالانتاین یه‌كێكه له وه‌رزه بازرگانییه دیاره‌كان له جیهاندا، به‌وپێیه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی زۆری تێكڕای خه‌رجی بۆ كڕینی دیاری و ئاهه‌نگه‌كان به‌خۆوه ده‌بینێت، ئه‌مه‌ش جوڵه‌ی بازاڕه‌كان به‌هێز ده‌كات و، پاڵپشتی زۆرێك له كه‌رته ئابوورییه‌كان ده‌كات، له بازرگانییه‌وه تا میوانداریی و گه‌شتیاریی، هه‌روه‌ك كه‌رتی گه‌شتكردنیش له‌م بۆنه‌یه‌دا بوژانه‌وه‌ی به‌رچاو به‌خۆوه ده‌بینێت، هێڵه ئاسمانییه‌كان و هۆتێڵه‌كان ئۆفه‌ری تایبه‌ت ده‌خه‌نه‌ڕوو بۆ به‌هێزكردنی جوڵه‌ی گه‌شتیاریی".
ئه‌و شاره‌زایه ده‌ڵێت: "جه‌ژنی ڤالانتاین هه‌ندێك كاریگه‌ریی ئه‌رێنی له‌سه‌ر ئابوورییه جۆراوجۆره‌كان به‌جێده‌هێڵێت، خه‌مڵاندنی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌نارده‌كارانی رووه‌ك و به‌رهه‌مه جوانكارییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كات، توركیا نزیكه‌ی 75 ملیۆن گوڵی به‌به‌های (10 ملیۆن) دۆلار هه‌نارده‌ی ئه‌وروپا كردووه، ئه‌م گوڵانه هه‌نارده‌ی 30 وڵات كراون له‌پێش هه‌مووشیانه‌وه هۆڵه‌ندا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و رۆمانیا".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "به‌هۆی رۆژی ڤالا‌نتاینی ئه‌مساڵه‌وه، له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا خه‌رجی به‌ركابردن له‌م بۆنه‌یه‌دا بۆ زیاتر له 20 ملیار دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی خێراكردنی گه‌شه‌ی تێكڕای به‌رهه‌می ناوخۆیی له‌و وڵاته".
مه‌رسومی باس له‌وه ده‌كات كه "كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م جه‌ژنه له وڵاتانی تازه‌پێگه‌یشتوودا له‌وانه‌ش عێراق سنوردار ده‌بێت، چونكه زیادبوونی خه‌رجی به‌كاربردن ده‌بێته هۆی زیادبوونی هاورده به‌بێ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری ئه‌رێنیی له‌سه‌ر ئابووری هه‌بێت".
ده‌شڵێت: "عێراقییه‌كان له رۆژی ڤالانتایندا پاره‌ی زۆر له گه‌شت و سه‌یراندا خه‌رج ده‌كه‌ن، به‌گوێره‌ی خه‌مڵاندنی بانكی نێوده‌وڵه‌تیی، تێكڕای خه‌رجی ساڵانه‌ی عێراق بۆ گه‌شتوگوزار ده‌گاته (7.5 ملیار) دۆلار".
ئه‌و شاره‌زا ئابوورییه باس له‌وه ده‌كات كه "به‌هۆی خراپی دابه‌شكردنی داهات له عێراق كه چینێكی كه‌می دانیشتوان ده‌ستیان به‌سه‌ر به‌شێكی گه‌وره‌ی داهاتی نیشتمانی‌یان گرتووه، (36) ملیاردێر له عێراقدا هه‌ن كه هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌نی زیاتر له یه‌ك ملیار دۆلارن، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی فه‌ره‌نسیش (16 هه‌زار) ملیۆنێر له عێراقدا هه‌ن كه هه‌ریه‌كه‌یان له‌نێوان ملیۆنێك بۆ یه‌ك ملیار دۆلار پاره‌یان هه‌یه".
نه‌بیل ئه‌لمه‌رسومی راشیگه‌یاندووه كه "به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه جه‌ژنی ڤالا‌نتاینی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌وه خواستێكی زۆری بۆ ئۆتۆمبیلی تاهۆ به‌خۆوه بینیوه، ئه‌مه وه‌كو دیارییه‌ك كه له‌م بۆنه‌یه‌دا پێشكه‌ش ده‌كرێت، بۆ زانیاریی نرخی تاهۆ نزیكه‌ی (100 ملیۆن) دیناره كه ده‌كاته موچه‌ی مانگانه‌ی نزیكه‌ی 150 فه‌رمانبه‌ر".
PM:03:20:14/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 976
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت