ئه‌حمه‌د شه‌رع وه‌ك زیندانییه‌ك عێراقی به‌جێهێشت و به سه‌رۆكی دێته‌وه
وێستگه‌نیوز-
دوای ئه‌وه‌ی فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه ئاشكرایكرد كه عێراق بانگهێشتی ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی كاتی سوریای كردووه بۆ به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی به‌غدا له مانگی ئایاری داهاتوو، پرسیار و چاوه‌ڕوانییه‌كان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی عێراق و هێزه سیاسی و جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌گه‌ڵ هاتنی ناوبراو بۆ عێراق هاته ئاراوه، كه له ساڵی 2011، واتا 14 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وه‌ك زیندانییه‌ك عێراقی به‌جێهێشت.
فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق وتی كه بانگهێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمی بۆ ئه‌سعه‌د شه‌یبانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا ناردووه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی به‌غدا بكات و به‌م زووانه له پایته‌ختی عێراق ده‌بێت، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "بانگهێشتنامه‌یه‌ك بۆ سه‌رجه‌م سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌نێرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌و لوتكه‌یه‌دا بكه‌ن كه عێراق له مانگی ئایاری داهاتوو میوانداری ده‌كات، له‌وانه‌ش ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆك كۆماری كاتی سوریا".
ئه‌حمه‌د شه‌رع له ساڵی 2003 له ژێر سه‌ركردایه‌تی قاعیده شه‌ڕی كردبوو، كاتێك دوای دو هه‌فته له روخانی ڕژێمی به‌عس هاته ناو عێراقه‌وه، به‌ڵام له هه‌مان ساڵدا له‌لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركرا و له ناو چوار زینداندا زیندانی كرا، كه دوا زیندانیان زیندانی تاجی بوو، كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كانه‌وه راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق كرا، به‌ڵام له ساڵی 2008دا هێزه‌كانی عێراق ئازادیان كرد.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له نێوان ساڵانی 2008 بۆ 2011، شه‌رع له موسڵ سه‌ركردایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كردووه، دوای سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی سوریا له ساڵی 2011 په‌یوه‌ندی به ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیه‌وه كردووه به‌مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی بۆ سوریا، ئه‌ویش له‌و ساڵه‌دا عێراقی به‌جێهێشتوه.
هاتنی ئه‌حمه‌د شه‌رع بۆ عێراق له مانگی ئایاری داهاتودا به‌و مانایه‌یه كه وه‌ك "سه‌رۆك" ده‌چێته ناو عێراقه‌وه دوای ئه‌وه‌ی 14 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وه‌ك "چه‌كدارێكی تیرۆریستی داواكراو" وڵاته‌كه‌ی جێهێشت.
پێشبینی ده‌كرێت كه‌شی سیاسی ناوخۆی عێراق ململانێ و ناكۆكییه‌كی گه‌وره به‌خۆیه‌وه ببینێت له ئه‌نجامی "ناڕازیبونی سیاسی" و ره‌نگه ببێته هۆی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری، بۆ دژایه‌تی هاتنی ئه‌حمه‌د شه‌رع.
ئه‌وه جگه له‌و زانیاری و راپۆرته‌ی رۆژنامه‌یه‌كی توركی بڵاویكرده‌وه كه باسی له‌وه ده‌كرد چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له شاری نه‌جه‌ف كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان ئه‌فسه‌رانی سوپای پێشووی سوریا و هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانی گرووپه چه‌كداره‌كان به هاوكاری له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌نجام دراوه، به ئامانجی كوشتنی ئه‌حمه‌د شه‌رع، به‌ڵام زۆر كه‌س گومانیان له‌و چیرۆكه هه‌بوو.
پێشبینی ده‌كرێت له مانگی ئایاری داهاتو هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له به‌غدا رێوشوێنی ئه‌منی توندتر بكه‌ن كه هاوكات ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی لوتكه‌كه ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی شه‌رع بێته به‌غدا، چونكه به‌رپرسانی وڵاته‌كه ترسیان له هه‌ر پێشێلكارییه‌كی ئه‌منی یان به ئامانجگرتنی ئه‌حمه‌د شه‌رع هه‌یه، یان لانیكه‌م خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری له‌سه‌ر ڕێگای فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كه هاتنی ره‌تبكه‌نه‌وه.
PM:03:02:14/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 1708
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت