دادگای فیدڕاڵی لەسەر سکاڵاکەی سەرۆک کۆمار لەبارەی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە


وێستگەنیوز_

بڕیارە ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق تاوتوێی ئەو سکاڵایە بکات کە لەلایەن د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق لەسەر محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و تەیف سامی، وەزیری دارایی  تۆمارکراوە.

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، دادگای فیدڕاڵی عیراق لەبارەی سکاڵایەکی د. لەتیف رەشید کۆببێتەوە، کە دوو رۆژ بەر لە ئێستا لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە، لەسەر سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و وەزیری دارایی عیراق تۆماری کردبوو.

سكاڵاكەی سەرۆك كۆمار لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و پابەندكردنی وەزارەتی دارایی عیراقە بە خەرجكردنی موچە کە لە چوار خاڵ پێكهاتووە، کە داوایکردووە، فەرمانێكی وەلائی خێرا دەربکرێت بۆ پابەندكردنی وەزارەتی دارایی عیراق بە خەرجكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

هاوکات، پابەندكردنی وەزارەتی دارایی عیراق بە خەرجكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە شێوەیەكی بەردەوام و بەبێ وەستان، هەروەها جێبەجێكردنی بەبانكیكردنی موچە بەپێی رێنماییەكانی بەبانكیكردن، بە جۆرێک هاوشێوەی ئەو رێكارانە بێت كە حكومەتی عیراق دەیگرێتە بەر.


PM:12:52:12/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 1276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت