عێراق بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ 256 ملیۆن دۆلار قەرزی سەر مۆزەمبیق دەرکرد
        
                
        
        
        
          
وێستگەنیوز_
		
لە میانی رێککەوتنێکدا، عێراق لە بڕی 256 ملیۆن دۆلاری قەرزی شایستەی دارایی سەر مۆزەمبیق خۆشبوو کە مێژووەکەی بۆ زیاتر لە 45 ساڵ پێش ئێستا دەگەرێتەوە.
	
بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی 
بلومبێرگ، ئەمرۆ چوارشەممە 12ـی 2ـی 2025، وەزارەتی دارایی مۆزەمبیق کە دەکەوێتەوە باشووری رۆژهەڵاتی ئەفریقا رایگەیاند، عێراق لە بڕی 256 ملیۆن دۆلاری قەرزی سەر وڵاتەکەی خۆشبووە کە بەهۆی کڕینی نەوت لە ساڵانی 1979-1980 لەسەری کەڵەکەبووە.
 
	
کۆی قەرزی سەر وڵاتەکە 320 ملیۆن دۆلار بووە، لە ئێستادا 64 ملیۆن دۆلاری لاماوە و بڕیارە لە ساڵی 2029ـەوە دەستبکات بە دانەوەی ئەو قەرزە و لە ماوەی 15 ساڵدا کۆتایی پێبهێنێت.
	
ئەم رێکەوتنە لەمیانەی گفتوگۆی نێوان هەردوو وڵات دێت کە لە ئەبوزەبی بەڕێوەچوو.
	
مۆزەمبیق وڵاتێکە بە گازی سروشتی بەناوبانگە و توانایەکی باشی بۆ بەرهەمهێنانی هەیە، بەڵام لە ئێستادا زۆری رێژەی قەرزە دەرەکییەکان و نەبوونی ئارامی کۆمەڵایەتی، سیاسی و ئابووری؛ تەنگی بەو وڵاتە هەڵچنیوە و تا دێت دراوەکەی ڕوو لە داکشان دەکات.
        
        AM:09:21:12/02/2025 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									2104
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت