پارێزگاری نه‌ینه‌وا 14 قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی له پۆسته‌كانیان دوورخسته‌وه
عه‌بدولقادر ده‌خیل، پارێزگاری نه‌ینه‌وا
وێستگه‌نیوز-
عه‌بدولقادر ده‌خیل پارێزگاری نه‌ینه‌وا واژۆی له‌سه‌ر نووسراوی به‌خشینی 14 قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه له پۆسته‌كانیان كرد.
به‌گوێره‌ی نووسراوێك كه میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، رۆژی دووشه‌ممه 10-02-2025، عه‌بدولقادر ده‌خیل، پارێزگاری نه‌ینه‌وا، نووسراوی به‌خشینی 14 قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی له پۆسته‌كانیان واژۆ كرد.
له نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی دادگه‌ی باڵای كارگێڕیی، پارێزگاری نه‌ینه‌وا به فه‌رمانێكی كارگێڕیی 14 قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی له پارێزگای نه‌ینه‌وا له پۆسته‌كانیان دوورخسته‌وه.
به گوێره‌ی فه‌رمانه‌كه چوار قایمقام و 10 به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه دوورخراونه‌ته‌وه، كه به‌شێكیان كوردن.
به‌گوێره‌ی نووسراوه‌كه ئه‌و قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیانه‌ی له پۆسته‌كانیان دوور خراونه‌ته‌وه بریتین له:
- عیسام به‌نان مه‌تی، قایمقامی قه‌زای حه‌مدانییه
- رزگار محه‌ممه‌د ئیسماعیل، قایمقامی قه‌زای مه‌خموور
- ئه‌حمه‌د یوسف حه‌ماد، قایمقامی قه‌زای به‌عاج
- به‌سمان ئه‌حمه‌د سوڵاتان، قایمقامی قه‌زای حه‌زه‌ر
- محه‌ممه‌د كه‌نعان خه‌لیل، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ته‌ل
- ئه‌حمه‌د عه‌بید عیسا، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی نه‌مروود
- خالد محه‌ممه‌د مه‌حموود، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی حه‌مام عه‌لیل
- عه‌لی محه‌ممه‌د فه‌تحی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی به‌رتله
- نه‌شئه‌ت سادق محه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی عیازییه
-نایف سه‌یدۆ قاسم، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سنونێ
- ساڵح حه‌سه‌ن عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی گه‌یاره
- ئه‌حمه‌د جه‌عفه‌ر عه‌بدولره‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی زوممار
- غه‌زووان حامد حه‌مید، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی باشیك
- عه‌لی محه‌ممه‌د ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی وانكێ
PM:11:52:10/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 328
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت