هاوڕێ تۆفیق: سكاڵاكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه
وێستگه‌نیوز-
هاوڕێ تۆفیق به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار رایگه‌یاند كه سكاڵاكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانه، ده‌شڵێت: "سه‌رۆك كۆمار دژایه‌تی هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی وڵات ناكات".
هاوڕێ تۆفیق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "وڵاته‌كه‌مان به قۆناغێكی گرنگدا تێده‌په‌ڕێت و پێویسته هه‌مووان پابه‌ند بن به یه‌كڕیزی نیشتمانی و هه‌ستكردن به‌به‌رپرسیارێتییه‌كی باڵا به‌رامبه‌ر به پرسه گرنگه‌كان".
ناوبراو ده‌ڵێت: "سه‌رۆكایه‌تی كۆمار پاڵپشتی سه‌ره‌كی حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێمه له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو به‌پێی یاساكانی كارپێكراو و له‌ژێر چه‌تری ده‌ستوور".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "سه‌رۆك كۆمار دژایه‌تی هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی ده‌ستووری وڵات ناكات و ئه‌و سكاڵایه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌به‌رده‌م دادگای فیدراڵی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانه له‌هه‌ستكردن به‌به‌رپرسیارێتی نیشتیمانی له‌به‌رامبه‌ر ئازاری به‌شێكی زۆری عێراقییه‌كان سه‌رچاوه‌ی گرتووه و خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری و مانگرتن له خواردن بۆ كۆمه‌ڵێك مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر كه بۆته هۆی داخستنی چه‌ندین قوتابخانه و په‌كخستنی هه‌زاران خوێندكار".
راشیگه‌یاندووه كه "ئامانجی ئه‌م داوایه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی گونجاو و ده‌ستوورییه له‌نێوان حكومه‌تی فیدراڵ‌دا و حكومه‌تی هه‌رێم وێڕای به‌رزنرخاندنی هه‌موو هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه داراییه‌كان".
ئه‌مه‌ش ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوی ڕۆژنامه‌وانی هاوڕێ تۆفیق به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار:
به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
سڵاو و ڕه‌حمه‌ت و به‌ره‌كه‌تی خوای گه‌وره‌تان له‌سه‌ربێت
ده‌مانه‌وێت بۆ هاونیشتیمانیانی عێراقی ئازیزمان روونی بكه‌ینه‌وه كه وڵاته‌كه‌مان به قۆناغێكی گرنگدا تێده‌په‌ڕێت و پێویسته هه‌مووان پابه‌ند بن به یه‌كڕیزی نیشتمانی و هه‌ستكردن به‌به‌رپرسیارێتییه‌كی باڵا به‌رامبه‌ر به پرسه گرنگه‌كان.
جه‌نابی سه‌رۆك كۆمار وه‌ك پارێزه‌ری ده‌ستوور و سیمبولی یه‌كڕیزیی گه‌ل له‌گه‌ڵ هه‌مووان له یه‌ك دووری ده‌وه‌ستێت.
له‌ماوه‌ی ده‌یان ساڵدا گه‌لی عێراقیمان خوێن و قوربانییه‌كی گه‌وره‌ی داوه له‌پێناو به‌دیهێنانی سیستمێكی دیموكراتی نوێنه‌رایه‌تی فیدراڵی كه تێیدا شكۆمه‌ندی و ژیانێكی خۆشگوزه‌رانی هه‌بێت.
هه‌مووان ده‌زانن كه یاسای بودجه‌ی سێ قۆڵی فیدراڵی كه له‌ساڵی 2023 په‌سه‌ند كرا نه‌خشه‌ڕێگایه‌كه بۆ دابه‌شكردنی سه‌روه‌ت و سامانی عێراق به‌سه‌ر هاوڵاتیانی خۆیدا كه به‌گوێره‌ی ئه‌و ماف و ئه‌ركانه‌ی سه‌ر حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن
بۆیه ده‌مانه‌وێت ئه‌مانه‌ی خواره‌وه به ڕوونی و به كورتی باس بكه‌ین:
1. سه‌رۆكایه‌تی كۆمار پاڵپشتی سه‌ره‌كی حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێمه له دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو به‌پێی یاساكانی كارپێكراو و له‌ژێر چه‌تری ده‌ستوور.
2 . سه‌رۆك كۆمار دژایه‌تی هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی ده‌ستووری وڵات ناكات و ئه‌و سكاڵایه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌به‌رده‌م دادگای فیدراڵی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانه له‌هه‌ستكردن به‌به‌رپرسیارێتی نیشتیمانی له‌به‌رامبه‌ر ئازاری به‌شێكی زۆری عێراقییه‌كان سه‌رچاوه‌ی گرتووه و خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری و مانگرتن له خواردن بۆ كۆمه‌ڵێك مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر كه بۆته هۆی داخستنی چه‌ندین قوتابخانه و په‌كخستنی هه‌زاران خوێندكار و ئامانجی ئه‌م داوایه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی گونجاو و ده‌ستوورییه له‌نێوان حكومه‌تی فیدراڵ‌دا و حكومه‌تی هه‌رێم وێڕای به‌رزنرخاندنی هه‌موو هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ كێشه داراییه‌كان و ته‌ئكیدیكرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی پابه‌ندبوونی حكومه‌تی هه‌رێم به‌جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی هه‌مواركردنی یاسای بودجه‌ی فیدراڵی و ڕاده‌ستكردنی داهاتی نه‌وت و غه‌یره نه‌وتی خۆی بۆ حكومه‌تی فیدراڵی.
3. سه‌رۆك كۆمار له‌ڕێگه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانییه‌وه و به‌دواداچوونی بۆ ڕه‌وشی ژیانی هاوڵاتیان و سه‌ردانه‌كانی بۆ پارێزگا ئازیزه‌كانمان (به‌سره و نه‌ینه‌وا و هه‌ولێر و نه‌جه‌ف و واسگ و موسه‌ننا و ئه‌نبار) هه‌میشه په‌رۆشه بۆ به‌دیهێنانی مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه و گوێ له ده‌نگ و داخوازییه‌كانیان ده‌گرێت .
له كۆتاییدا سه‌رۆكایه‌تی كۆمار دامه‌زراوه‌یه‌كی ده‌ستوورییه كه ئامانجی پاراستنی سیسته‌می ده‌ستووری، پاراستنی مافه‌كانی هه‌موو خه‌ڵكه به‌بێ جیاوازی و پشتیوانی له هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان، ته‌ئكید له‌وه ده‌كاته‌وه كه هه‌ركاتێك ده‌نگی گه‌له‌كه‌مان یه‌كگرتوو بێت، وڵاته‌كه‌مان خۆشگوزه‌رانی و به‌خته‌وه‌ری به‌دی ده‌هێنێت.
PM:11:16:10/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 240
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت