سێ کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە جەستەی مرۆڤەوە دەستگیرکران


وێستگەنیوز-

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیاندراوێکدا دەستگیرکردنی سێ کەسی بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە جەستەی مرۆڤەوە راگەیاند.


ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی شوباتی 2025، وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، "بە پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، ھێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە جەستەی مرۆڤ، ئۆپەراسیۆنێکیان لە ناوچەی کەرخ-ی بەشی ڕۆژئاوای بەغدا، بۆ سەر باندێکی بازرگانیکردن بە جەستەی مرۆڤ ئەنجامداوە".

وەک وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی پێکردووە، لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، سێ کەس دەستگیر کراون کە پێشتر بەپێی حوکمەکانی ماددەی شەش لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە جەستەی مرۆڤ، یاداشتنامەی دەستگیرکردن بۆ تومەتبارەکان دەرکرابوو".




PM:01:26:09/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو