سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا هەڵبژێردرا
ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا لە دانیشتنی ئەمڕۆ شەممە، 8ـی 2ـی 2025یدا، بە 42 دەنگ، عەمار فەرحان حەمدانی بە سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا هەڵبژارد.
عەمار حەمدانی لە فراکسیۆنی تەقەدوومە بە سەرۆکایەتیی محەممەد حەلبووسی، ئەو پۆستە پشکی سوننەکانە و رۆژی پێنجشەممە 6ـی 2ـی 2025، ئەنجوومەنەکە عەمار حوسێن قەیسی لە پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا لە پشکی فراکسیۆنی عەزم دوورخستەوە.
دوای دوورخستنەوەکە عەمار حوسێن قەیسی وتی: "ئەو هەنگاوە بە پاڵنەری سیاسیی ناسراو کراوە، کە هەوڵدەدات دەنگی نیشتمانی و چاکسازیی پەراوێزبخات".
عەمار حوسێن قەیسی مانگی 2ـی ساڵی رابردوو بە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا هەڵبژێردرا، بەڵام هاوپەیمانیی تەقەدووم ئەو پۆستەی بە مافی خۆی دەزانی و تاوەکو دواجار ئەمڕۆ پۆستەکەی بەدەستهێنا.
PM:07:19:08/02/2025
ئهم بابهته 324
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت