سوودانی: ساڵی رابردوو زیاتر لە 12 ترلیۆن دینار بۆ پرۆژەکان تەرخانکراوە


وێستگەنیوز_

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە ساڵی رابردوودا کۆی ئەو بڕە پارەیەی بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان تەرخانکرابوو زیاتر لە 12 ترلیۆن دینار بووە.

ئەمڕۆ شەممە، محەممەد شیاع سوودانی رایگەیاند، لە ساڵی 2024 کۆی ئەو بڕە پارەیەی بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان تەرخانکرابوو زیاتر لە 12 ترلیۆن دینار بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو دەستکەوت و بەرەوپێشچوونانەی لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا بەدەستمانهێناون، بوونەتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی متمانەی هاوڵاتییان و گەشبینییان بڵاوکردووتەوە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لەوەشکرد، گەندەڵی وەک ڤایرۆس وایە و شێوەی خۆی لەگەڵ بارودۆخ و بابەتەکاندا دەگۆڕێت، وە ئێمە چارەسەری گونجاو و یەکلاکەرەوەمان لەچوارچێوەی یاسادا گرتووەتەبەر و لەبەرامبەری دەوەستینەوە.


PM:06:19:08/02/2025


ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو