شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی كوژرانی 3 سه‌ركرده‌ی مه‌ترسیداری داعشی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی كوژرانی 3 سه‌ركرده‌ی مه‌ترسیداری داعشی راگه‌یاند كه له نێویاندا به‌ناو والی كه‌ركوكی رێكخراوه‌كه‌ی تێدایه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 8ی شوباتی 2025، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "رۆژی 31ـی كانوونی دووه‌می ئه‌م ساڵ، دوای به‌ده‌ستخستنی زانیاری هه‌واڵگریی ورد، هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان به فڕۆكه‌ی ئێف 16 بۆردوومانی چه‌ند پێگه‌یه‌كی تیرۆریستانیان له ناوچه‌ی زه‌رگه له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین كرد، كه مه‌فره‌زه‌ی تیرۆریستانی تێدابوو".
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی ده‌ڵێت: "دوای به‌دواداچوون بۆ ته‌رمی كوژراوان كه ژماره‌یان 7 كه‌سه، به هاوئاهه‌نگیی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی توانرا ناسنامه‌یان ئاشكرا بكرێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه دیارترین كوژراوه‌كان پێكدێن له:
1. ده‌حام محه‌مه‌د علێوی، ناسراو به ئه‌بو سه‌عید ده‌ندوشی، كه به والیی كه‌ركوك ناسراوه و به‌رپرسی چه‌ندین ئۆپه‌راسیۆنی تیرۆریستی بووه بۆ كوشتنی هاووڵاییانی بێ‌تاوان، له‌گه‌ڵ چه‌ندین تاوانی دیكه له وادی شای، چیای حه‌مرین و حه‌ویجه.
2. شه‌حازه عه‌لاوی ساڵح، ناسراو به ئه‌بو عیسا، به‌رپرسی كه‌رتی حه‌مرینی چه‌كدارانی داعش بووه.
3. باسم ره‌بیع به‌تووش، كه یه‌كێك بووه له "گرنگترین" ئه‌ندامه‌كانی داعش.
رۆژێك پێش ئه‌م هێرشه و له 30ـی كانوونی دووه‌مدا هێرشێكی دیكه‌ی ئاسمانیی كرایه سه‌ر پێگه‌كانی داعش له چیای حه‌مرین و به‌گوێره‌ی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی، له‌و هێرشه‌دا كه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كراوه، شه‌ش چه‌كداری داعش كوژران.
PM:02:19:08/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 212
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت