محه‌مه‌د ئه‌لده‌راجی: قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنان له عێراق ده‌گاته نزیكه‌ی 60 ملیار دۆلار
وێستگه‌نیوز-
محه‌مه‌د ساحیب ئه‌لده‌راجی، راوێژكاری ته‌كنیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنان له عێراق ده‌گاته نزیكه‌ی 60 ملیار دۆلار، ده‌شڵێت كه "قه‌رزی ده‌ره‌كی دابه‌زیوه بۆ 9.8 ملیار دۆلار".
محه‌مه‌د ساحیب ئه‌لده‌راجی، راوێژكاری ته‌كنیكی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی عێراق "واع" وتی: "به‌رهه‌می ناوخۆیی عێراق 260 ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندووه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئه‌مه‌ش وا ده‌كات رێژه‌ی قه‌رزی ده‌ره‌كی به‌رامبه‌ر به به‌رهه‌می ناوخۆیی زۆر كه‌م بێت، ئه‌مه‌ش ده‌رگا به‌ڕووی قۆناغێكی نوێی ته‌مویلی ده‌ره‌كیدا ده‌كاته‌وه.
وتیشی: "قه‌رزی گشتی ده‌ره‌كی عێراق كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه به‌جۆرێك له 20.9 ملیار دۆلاره‌وه بۆ 9.8 ملیار دۆلار دابه‌زیوه".
جه‌ختیشی كرده‌وه له‌وه‌ی كه گرنگه بودجه ئاراسته‌ی ئه‌و پڕۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانانه بكرێت كه توانایان هه‌یه قه‌رزه‌كانیان بده‌نه‌وه، نه‌ك پڕۆژه‌كانی به‌كاربه‌ر یان ئه‌و پڕۆژانه‌ی به‌وردی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌وه نه‌كراوه.
سه‌باره‌ت به وه‌به‌رهێنانه‌كانی ئێستا، ئه‌لده‌راجی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنانه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانی عێراق نزیكه‌ی 60 ملیار دۆلاره، كه زۆربه‌یان له كه‌رتی خانووبه‌ره و نیشته‌جێبووندان".
ئه‌و راوێژه‌كاره‌ی سودانی راشیگه‌یاند كه "پاره‌یه‌كی نه‌ختینه‌یی زۆر له‌ده‌ره‌وه‌ی بانكه‌كان لای هاوڵاتیانه، ئه‌مه‌ش واده‌كات له‌ڕووی ئابوورییه‌وه بێسوود بێت ئه‌گه‌ر له ماڵه‌كاندا هه‌ڵگیرابێت".
ده‌راجی داواشیكرد كه "ئه‌م پارانه ئاراسته‌ی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان بكرێت تا هاوكاربێت لة پاڵپشتی ئابووری نیشتمانی و گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رده‌وام".
PM:09:53:06/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 144
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت