ساڵح موتڵه‌گ هۆشداری ده‌دات
وێستگه‌نیوز-
ساڵح موتڵه‌گ سه‌ركرده‌ی دیاری عه‌ره‌بی سوننه و جێگری پێشووتری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هۆشداری دا له‌وه‌ی گه‌ر یاسای لێبوردنی گشتی جێبه‌جێ نه‌كرێت، توڕه‌یی گه‌وره شه‌قام ده‌گرێته‌وه.
موتڵه‌گ، به ده‌نگی ئه‌مریكای وت:"نزیکەی 60 بۆ 70 هەزار عەرەبی سوننە لە زیندانەکانی عێراقدان و بەشێکی زۆریان لەژێر فشاردا دانیان پێنراوە بە تاوان دا".
وتیشی: "بڕیاری راگرتنی یاسای لێبوردنی گشتی له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه هه‌رچه‌نده كاتییه، به‌ڵام خه‌ڵك په‌له‌ی ئازادكردنی ڕۆڵه‌كانیه‌تی چونكه ده‌ستگیركراوه‌كان له دۆخێكی خراپدان".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی سوننه‌كان باس له‌وه ده‌كات كه "خه‌ڵك زۆر توڕه‌یه و توڕه‌ییه‌كه په‌نگی خواردووه‌ته‌وه، له‌سه‌ر حسابی یاسای لێبوردنی گشتی خه‌ڵكی تریش ئازاد ده‌كرێت، له ڕاستیشدا ئه‌و كه‌سانه‌ی به یاسای لێبوردنی گشتی ئازاد ده‌كرێن له‌بنه‌مادا تاوانبار نین".
ڕۆژی 21 ی مانگی یه‌كی 2025، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یاسای لێبوردنی گشتی كه خواستی عه‌ره‌بی سونه بوو، یاسای هه‌مواری باری كه‌سێتی كه خواستی شیعه‌و یاسای گێڕانه‌وه‌ی موڵكی بۆ خاوه‌نه‌كانیانی په‌سه‌ندكرد كه خواستی كوردبوو، به‌ڵام دادگای فیدراڵی عێراق به فه‌رمانێكی سالاری كاركردنی به‌و سێ یاسایه ڕاگرت.
فه‌رمانه سالارییه‌كه‌ی دادگای فیدراڵی عێراق بۆ ڕاگرتنی كاركردن به‌و سێ یاسایه، په‌رده‌ی له‌سه‌ر ناكۆكی نێوان دادگای فیدراڵی و ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق هه‌ڵدایه‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دادگاكانی پابه‌ندكرد به جێبه‌جێكردنی هه‌ر سێ یاساكه، له‌كاتێكدا دادگای فیدراڵی فه‌رمانه سالارییه‌كه‌ی به پابه‌ندكه‌ر ناوبرد.
ساڵه‌ح موتڵه‌ك ده‌ڵێت: "زۆربه‌ی خه‌ڵك پێیانوایه ڕۆڵه‌كانیان له دۆخێكی ته‌م و مژاویدا ده‌ستگیركراون و له‌ژێر فشاردا دانیان پێنراوه به تاواندا، دان پێدانانه‌كانیان ڕاست نین و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه دادگایی كراون، به‌شێكی زۆریان سزای له‌سێداره‌دان و به‌شێكی تریان سزای زیندانیكردنی هه‌میشه‌ییان بۆ ده‌ركراوه، ئه‌م سزایانه زۆر قورسن".
راشیگه‌یاند كه "خه‌ڵك پێیانوایه زوڵمێكی گه‌وره له ڕۆڵه زیندانیكراوه‌كانیان كراوه و چه‌ندین ساڵه له دۆخێكی خراپ و كاره‌ستباردان له نێو زیندان، زیندانییه‌كان ڕووبه‌ڕووی سوكایه‌تی پێكردن بوونه‌ته‌وه".
ڕاگرتنی جێبه‌جێكردنی یاسای لێبوردنی گشتی له‌لایه‌ن دادگای باڵای فیدراڵی عێراقه‌وه لایه‌نه سونه‌كانی توڕه‌كرد، بۆیه ڕۆژی چوارشه‌ممه، 5 ی مانگی دووی 2025، ده‌وام له پارێزگا سونه‌نشینه‌كان ڕاگیرا.
موتڵه‌گ هۆشداریشی دا له‌وه‌ی "گه‌ر یاسای لێبوردنی گشتی جێبه‌جێ نه‌كرێت، خۆپیشاندانی زۆر گه‌وره ئه‌نجام ده‌درێت دژی راگرتنی یاساكه، ئه‌مه‌ش له قازانجی سه‌قامگیری عێراق و پرۆسی سیاسی نییه".
راشیگه‌یاند كه "ده‌بێت به عه‌قڵ و سیاسه‌ت و حیكمه‌ت كار بۆ پاراستنی سه‌قامگیری عێراق بكه‌ین".
PM:07:19:06/02/2025
ئه‌م بابه‌ته 740
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت