عامر فەیاز: بەغدا بە ناچاری ئەحمەد شەرع بۆ لووتکەی داهاتووی عەرەبی لە بەغدا بانگهێشت دەکات
وێستگەنیوز_
عامر فەیاز، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی نوێی سووریا بانگهێشتی لووتکەی داهاتووی عەرەبی لە بەغدا دەکرێت.
بە گوێرەی میدیای عێراقی، عامر فەیاز رایگەیاندووە، "بەرپرسانی عێراق بەنیاز نەبوون شەرع بانگهێشت بکەن، بەڵام دوای کرانەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەڕوویدا، ناچارن بانگهێشتی بکەن و وەک سەرۆکی نوێی سووریا مامەڵەی لەگەڵدا بکەن."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێشتر حکومەتی عێراق، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری عێراقی ناردبوو بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆببێتەوە، هەربۆیە لە لوتکەی عەرەبی ئامادە دەبێت کە بڕیارە کۆتایی مانگی چواری ئەمساڵ بەڕێوە بچێت."
ئەوەشی خستووەتەڕوو: عێراق بە شێوەی فەرمی مامەڵەی لەگەڵ سووریا لە ژێر سەرکردایەتی شەرعدا تەنها لە ڕێگەی دۆسیەی ئەمنی کردووە، بەڵام لە ڕووی دیپلۆماسیەوە تاوەکو ئێستا هیچ پەیوەندییەکی فەرمی نەبووە.
AM:10:45:06/02/2025
ئهم بابهته 280
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت